١- یاساكانی ڕاژەی بەكارهێنان
- خاوەندارێتی ڕاژە (ئەکاونت )هی یەك كەسەو نابێت كەسێكی تر بەكاری بهێنێت، وە خاوەنەكەی لێی بەرپرسە.
- هەموو پلەیەرەكان بەرپرسن لە ئەكاونتەكانی خۆیان لە ستیمی و سۆشیال كلپ و فایڤ ئێم.
- بەكارهێنانی زمانی زبر و كۆدی ڕێگەپێنەدراو ڕێكلام و ئیمۆجی ناشرین لە بەكارهێنانی ناوی ستیمدا قەدەخەیە
- بەكارهێنانی ئەكاوتنی شەریكی لە بەینی پلەیەرەكاندا ڕێگە پێنەدراوە (براکەشت ناتوانێ بەکاری بێنێت ) خۆت بەر پرس دەبیت.
- گۆڕین و فرۆشتنی ئەكاونت و پارەكانی یاری بە پارەی ڕاستی ڕێگەپێنەدراوە
- بەكارهێنانی هەر جۆرە هاك و هەر بەرنامەیەكی تێكدەر ڕێگەپێنەدراوە
- پلەیەرەكان بۆیان نیە بە هیچ شێوەیەك چیت، یان هاك لەسەر كۆمپویتەرەكانیان هەبێت بەبێ ئەوەی بەكاریشێ بهێنن
- ئەگەر ئەنتی چیتەكەمان هەر چیتێك بدۆزێتەوە لە ناو سێرڤەر ئەكاونتەكەی بۆ هەمیشە دا دەخرێت
- لەكاتی بینینی هەر جۆرە باگ و گلیچیك لە ناو یارێكەدا پیوستە ئەدمین ئاگادار بكەیتەوە پاداشتی لەسەر وەر دەگری
- لە كاتی بەكارهێنانی هەر جۆرە باگ و گلیچیك سزادەدرێیت بە پێی ئەوگڵیچەی کردوت
-فرۆشتنی سەیارە و ئایتمەکانی ناو شار بە پارەی فاست پەی یان هەرجۆرە پارەیەکی تر بێجگە لە پارەی ناو یاری بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
سزاکان:
- بان ١ مانگی & هەتا هەتایی
- بەکار هێنانی هاک یاخود هەرفایلێک لە ناو کۆمپیتەرت هەبێ سفرکردنەوەی ئەکاونت +٢ هەفتە سجن بۆجاری ١ کەم وە بەکار هێنانەوەی باندی هەتاهەتایە
٢- ڕوونكردنەوە
- RP واتە ڕۆڵ گێڕان دەبێت وەك و ژیانی ڕاستەقینە لە یاریەكەدا ڕۆڵەكەت ببینیت
- None RP هەر كارێك كە دەكرێت و لە ڕۆڵ پلەی دەردەچێت
- قسەكردن و شێوە ڕەفتاری كەسێك كە لە ڕۆڵ پلەی ئەنجامی ئەدات پێی دەڵێن IC واتە In Character
- Out Of Character, OOC واتە قسەكردن و ڕەفتاری كەسێك كە لە ڕۆڵ دەردەچێت پێی دەڵێن OCC
٣- پەیوەندی كردن بەئەدمین
- بۆ پرسیاركردن و داواكردنی یارمەتی لە ئەدمین ئەتوانیت ریپۆرت بەكار بهێنیت Report/
- پێوستە لە Report/ كێشەكەت یان پرسیارەكەت ڕوون بكەیتەوە بە پێچەوانەوە وەڵامت نادرێتەوە وکیک دە کرێیت یاخود سزای زیندانی دەدرێیت،
- لە كاتێكدا كە ریپۆرتێك دە نێریت پێوستە ڤیدیۆت لەلابێت بە پێچەوانەوە خۆت سزادەدرێیت وە ڤیدیۆکە ١٠ خولەک کەمتر نەبێت
- سەرنج بدەن ئەدمینەكان بەشێوەی بێلایەن وە بە پێی یاساكان مامەڵە دەكەن وە هەوڵ ئەدەن كێشەكە چارەسەر بكەن، ئەگەر لە شێوازی بڕیار دانەكە
ناڕازی بوویت پێوستە داوا لە ئەدمین بكەیت ڕوونكردنەوەت بداتێ هیچ مناقەشە ناکەی (نمونە : خۆت هەڵ داوەتە خوارەوە بڵێی شوێنەکە ئەوە نە بەرز نیە کەی پاوەر گەیمینگە) ئەمە سزاکە لەسەر خۆت قورس دەکەیت
- نابێت بە هیچ شێوەیەك زمانی زبر و قسەی نەشیاو لە ریپۆرتەكەدا بەكار بهێنیت سزای ناو شارو دسکوردیش دە درێیت
زمانی سێرڤەر:
- زمانی ڕەسمی سێرڤەرەكەمان كوردیەو بە هیچ شێوەیەك نابێت زمانی تر بەكار بهێنیت هەر زمانێکیتر بەکار بێنی سزا دەدرێیت
*ڕیكلام كردن بۆ سێرڤەری تر:
-بە هەر شێوەیك ڕیكلام بۆ سێرڤەری تر ڕیگەپێنەدراوە و دەبێتە هۆی بان بوون بۆ هەمیشەیی
*قسەی نەشیاو
- وشەی نەشیاو بێڕێزی كردن بە هەموو شێوەیەک قەدخەیە (یاخود بە شێوەی کۆد قسەی نە شیاو بەکار بێنی ) سزای توندی لەسەرە
- قسەی نەشیاو ڕیکۆردی برادەرەکەشی دەخوات بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر
- بێزاركردن و فێڵكردن لە ئەو كەسانەی تازە یەنە سێرڤەر ڕیگەپێنەدراوە
- هەر کاتێ ئەدمێنێک لەسەر کارەکترەکەی بە سوری نە نووسرابوو Admin بە هیچ شێوەیەک دەرەوای RP قسەناکەیت ئەگەر بە پێچەوانەوەبوو ئەوە RP ڕاگیراوە تۆ کێشەت نەبوو پێوستە دوور کەویتەوە بە پێجەوانەوە سزا دەدرێیت.
- هەر ئەدمێنێ لەسەری نەنوسرابوو Admin ئەدمێنی لەگەڵ بەکار هێنای دە توانی سکاڵای لەسەر تۆمار بکەی بە بەڵگەی تەواوە. جگە لەوکاتەی کە بەناوی خۆی بانگی دەکەی.
سزاکان:
- قسەی نە شیاو ٧٢٠ خولەک
- جوێنی شەرەف١٤٤٠ خولەک+ ١٠٠،٠٠٠،٠٠٠ سەد ملوێن سزادەدرێت .
- ئەگەر ئەدمین لەکاتی رۆڵگێڕاندابێ ناوی بێنی یان رۆڵ پلەی بۆستنی و باسی کێشەبکەی ٦٠ خولەک دنێر درێتە جەیڵ ئەگەر دوبارەی بکەیتەوە دابێتە ١٢٠ خولەک + وارن
٤- فەرمانی ME
- پێناسەی ME/لە ڕۆڵ پلەیدا،بۆ جوانتر كردنی ڕۆڵەكان بەكاردێت.
- me/ لەتەرەفی سێیەمەوە بەکار دێت (تەرمەکەیدا بەسەر شانیدا -سنوقەکە دەکاتەوە - تیپیدا لەدەمت )
- ئەوكردارانەی لە ME/ئەنجام ئەدرێن ئەبێت مەنتقی بن ,تۆ نابێت لە ME/دا كارێك كە ناتوانیت ئەنجامی بدەیت باسی بكەیت.
بۆ نمونە: كاتێك پۆلیس قایشی سەلامەتی تاوانبارێك ئەبەستێت،تاوانبار ئەبێت قایشی سەلامەتی ببەستێت ،واتە ڕۆڵەكەی لەگەڵ پۆلیسەكەدا بەجوانی بگێڕێت.
نمونەی٢:كاتێك تۆكەلەبچە كراویت و لە ME/دا باسی ئەكات كە تێپی لەدەمی تۆ داوە، تۆ بۆت نیە قسە بكەیت چونكە لە ڕۆڵەكەدا تۆ دەمت بەستراوەو ئەبێت ڕۆڵەكە بە جوانی بگێڕیت وەبۆت نیە بڵێی تیپەکەم بە زمان لێکردەوە .
٥- یاساکانی ڕاگرتنی RP
- تەنها لەڕێگای OOC/ دەتوانی RP ڕابگریت
- نابێت لە ڕۆڵدا بە شێوەی OOC قسەبكەن بۆ نمونە (ڕیپۆرتم كردوە،بۆستە با ئەدمین بێت و ...هتد)لە كاتی بینی ئەم حاڵەتەدا لێپرسینەوەت لەگەڵ دەكرێت
- تۆ بە بینینی ئەدمین نابێت لە ڕۆڵ دەرچیت و بە OOC قسەبكەیت -نم (نەقیب بینی بڵێی کاک نەقیب ئیشم پێتە باسی کێشەی سێرڤەر بکەی) ئەمە دژی یاساکانە ئەبێت لە ڕۆڵدا بمێنیتەوە
- كاتێك ئەدمین لە ناوچەیەك Pause RP بكات،كەس بۆی نیە بچێتە ئەو ناوچەیە هەتا بۆ(سەیركردن،گوێگرتن)، كەسانێك كە پێشتر لەو ناوچەیەبوون ئەبێت گوێڕایەڵی ئەدمین بن و بۆیان نیە شەڕ بكەن یاخود تەقەبكەن و وشەی نەشیاو بەكاربێنن و ئەبێت تەواو گوێڕایەڵی ئەدمین بن هەر کەسێ گوێڕایەڵ نەبێت سزاکەی قورستردەبێت
سزاکان:
- تورەکردنی خەڵك (دەفع کردن) سزاکەی ١٢٠ خولەک زیندانیکردن
- لێفتکردن خۆتایم ئاوت کردن بەئەنقەست ٢٠٠ خولەک زیندانی کردن و وەرگرتنەوەی ئەشیا-
- تایم ئاوت بوون تا 15خولەک نەیەی تەوە ئەوا سزا دەدرێن بە ١٠٠ خولەک زیندانی کردن
- ڕاگرتنی (RP) ٧٥ خولەک
٦- مێتاگەیمینگ
- بەکار هێنانی دیسکورد یاخود بەکارهێنانی هەر بەرنامەیەکی تر لەدەرەوەی (ئاڕپی) بۆگواستنەوەی زانیاری قەدەخەیە
دەتوانیت ڕادیۆ بەکار بێنیت لەناو شارا
- پێوستە لەکاتی ئارپیدا لەناو دیسکۆرد خۆت (deafen )بکەی بەهیچ شێوەیەک سەوتی ناو دیسکۆردت نە یەت
- لەهەر (RP)کا سەوتی خۆت یان برادەرە کانت دەر بچێت لە ڕیکۆردی خۆت یان بەرامبەرە کەت سزا دەدرێت بە مێتا گەمینگ.
سزاکان:
- وەرگرتنەوەی هەموو ئەشیاکان لەوکەسانەی کەلەشەرەکەدان + ١٢٠ خولەک زیندانیکردن بۆئەوکەسەی مێتای کردوەو ئەوەی بە گووێشی کردوە . دوبارە کردنەوەی وارن وەردەگرن.
٧- پاوەر گەیمینگ
*واتە كردارێكی نا سروشتی كە ئەنجامدانی لە ژیانی ڕاستیدا نا مومكین بێت یان عەقڵ قبوڵی نەكات، پێی ئەوترێت پاوەرگەیمینگ
ئەنجامدانی كاری ناسروشتی وەك: سۆپەرهیرۆكان جۆرێكە لە پاوەرگەیمینگ
چەند نمونەیەك لە پاوەرگەیمینگ.
- مەلەکردن لەناو ئاودا نابێت لە ٥ دەقە زیاتر بمێنیتەوە
- کە دوو تەیزەرت بەر کەوت بۆتنیە بجوڵێیت
- کە ١ تایەت تەقی بۆت نیە لە ١٥٠ کیلۆمەتر زیاتر بڕۆیت ٢ تایەت تەقی ٦٠ کیلۆمەتر زیاتر بۆت نیە بڕۆیت تێبینی ٣ تایەت تەقی بۆت نیە بڕۆیت ئە توانی بە پی ڕاکەی .
- بە سەیارەی off-road نەبێت نابێت سەر شاخ بکەویت (سەیارە بەرزەکانی هێزەئەمنیەکان ناگرێتەوە )
- بە سیارەی بچوک ناتوانی سەیارەیەکی گەورە ڕابگریت؛ یان ڕامی بکەی بە مە بەستی لابردنی سەیارەکە لەسەر جادە.
- كاتێك كە دەستت بەستراوە نابێت كارێك بكەیت كە بەدەستی بەستراو ناكرێت
- کەسیک هەڵ دەگریت وە سایەقی بکەی
- تەقەکردن لەسایەقیەوە
سزاکان:
- پاوەر گەمینگ بەدۆڕاو هساب دەکرێ بەپیی شێوازەکەی + ٦٠ خولەک زیندانیکردن
٨- Fear life RP
بە پێی ئەم یاسایە ، ژیانی تۆ نرخی هەیە و نابێت كارێك بكەیت كە ژیانی خۆت بكەیتە مەترسیەوە.
بۆ نمونە:
- كاتیك كە پیادەڕەوی یاخود سواری ماتۆڕی و لە نزیكەوە بە تفەنگ نیشانەیان لێگرتویتەوە بۆت نیە ڕاكەیت یاخود چەك دەربێنیت یاخود موبایل دەركەیت بەمەبەستی داواكردنی یارمەتی و ژیانی خۆت بخەیتە مەترسیەوە.
- ئەگەر ٢ نەفەر یان زیاتر لولەی چەكەكانیان ئاڕاستەكردبیت ئەبێت بۆ پاراستنی ژیانت هەرچیەكیان وت ئەبێت بەقسەیان بكەیت.
- ئەگەر ٢ نەفەر یان زیاتر بە ئاراستەی سەیارەكەت چەكیان ئاڕاستەكردبیت و تۆش سەیارەكەت كوژابێتەوە ئەبێت بە قسەیان بكەیت و ژیانت نەكەیتە مەترسیەوە.
تێبینی// ئەگەر لە دۆخی (ترسی لەدەست دانی ژیان) بیت نابێت بەهیچ شێوەیەك شار بەجێ بێڵیت تا ٣٠خولەک بۆت نیە بچیتە دەرەوە. بە پێچەوانەوە سزا دەدرێیت.
سزاکان:
- نەترسان لەژیانی خۆت ١٥ خولەک زیندانی کردن
٩- یاسای زۆنەکان
* سەوز:
-لەم ناوچەیە ئەنجامدانی هەرتاوانێک ڕێگەپێنەدراوە (درێفت - دزینی سەیارە - ئیزعاجکردنی خەڵک - ئەیم گرتنەوە - دەستکردن بە ناو سنوق ) هتد...
- ناوچەی پارێزراوەکان (سەوز)(سەیڤزۆن) ئەمانەن (هەموو گەراجەکان جگە لە گەراجی دەرەوی شار کڵان هاوس و دورگە کەرەساسین -گەراجی گەوەرە و چوار دەوری و قومار خانە کان + دەستی ٢ + میکانیک +کافتریا +نەخۆش خانە+ شوێنی ئیشە سپیە کان
- ئاڵووگۆڕکردنی چەکوو مەواد ڕێگە پێنەدراوە
- بەستنی ماسک و گولە نەبڕ (درع) ڕێگە پێنەدراوە توشی سزای پۆلیس دەبیت .
- گەراج لێت نزیک بوو ناتوانی سەیارە لە دەرەوەی گەراج ڕابگریت پۆلیس خرامەت دەکات
- تەنها لەگەراجەکان _ پۆلیس نابێت سێرچی ئەو کەسانە بکات کە چەکی بە شانەوەیە بێ قسە کردن.
*لە ناو زیندان
- شەرە بۆکس ئاسیە
- بریندارکردن ئاسایە
- فنیشکردن ڕێگە پێنەدرەوە
-ڕۆبکردن ڕێگە پێنەدراوە سزای توندی لەسەر
* سور:
* درۆپ دابەزین
-لەناوچە سورەکە بێ ئینیشەیتە
- ڕام کردن ڕێگە پێنەدراوە
-رۆبکردن و فنیشکردن ئاسایە
- هەموو کەسێک دەتوانێ بچێتە شوێنەکە دە شکوژرێن ئەگەر دکتۆریش بێت
- لەدەرەوەی ناوچەی سوری درۆپ دەبەزین زۆنی دیاری کراوی سێرڤەرە
* یاساکانی بەسەر دادانی لاپ (مادە هۆشبەرەکان )
- بەسەردادانی لاپ و شوێنەکانی درووست کردنی حەشیش هیچ سنوورێکی نیە
- پەیوەندی بەڕێژەیەکی دیاریکراو لە هێرشکەرەوە نیە
- ئەبێت ئەنیشێت بکرێت پێش دەسیپێکی شەڕکردن، ئاگادارکردنەوەکە دەبێت لە ڕێگەی قسەکردنەوە بێت یان تەقاندی چەند فیشەکێک و ناوچەکە ببێت بە زۆنی شەڕکردن
- ئەگەر هاتوو کەسەکە ڕازی بوو بەوەی بەبێ شەڕ کردن باج بدات ئەوا نابێت لە ٥٠% زیاتری لێ بستێندرێت، وە ناشبێت جارێکی تر لە لاپەکان هەمان گانگ یان هەمان کەسەوە ڕۆب بکرێت هەتا 1 کاژێری تر
- لەدوای ئەمەوە ئەم کەسە ئەبێت بپارێزرێت هەتا شوێنەکە بەجێ دەهێڵێت
- بێجگە لە گانگەکان ئەوا کەسانی ئاسایی دەتوانن بدەن بەسەر شوێنە قەدەغەکراوەکان. تێبینی / دەبێت هەموویان هەمان جلیان لەبەردابێت و لە شێوەی گرووپێکی ڕێک دەرکەون
- ئەو کەسەی کە ڕازی بووە خۆشی ناتوانێت بەرەنگاری باجگرەکان ببێتەوە دوای ڕازیبوونی بە باجدان
* بەسەردادانی ناو چە سورەکان لەلایەن پۆلیسەوە
- پێوستە بەڵگەی تەواویان لەژێردەستابێت
- لە هەر کاتێکدا بە هێزی تەواوەوە دەتوانن بیدەن بەسەر ناوچەکاند.
- دەتوانن هەموو جۆرە چەکێکی ڕێگە پێدراو بەکار بێنن
- دەتوانن کۆپتەرو سە یارەی تایبەت (درع) بەکار بێنن
- دە بێت ژیانی کەسانی بێچەک یان ئەو کەسانەی خۆیان دەدەن بەدەستەوە بپارێزن.
* رەساسی : لەم ناوچەیە پێوستت بە هۆکار هەیە تاکەسێک ئنیشەیت بکەیت
چەند هۆکارێک کەدەتوانی کەسێک ئنیشێت بکەیت
- جلی گانگت لەبەر دابێت
- گولەنەبرت لەبەردابیت (پۆلیس ناگرێتەوە)
- هەر جۆرە چەکێکت هەڵگرتبێت یاخود لە شان بێت
- كاتێك لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی لە ژیانت كرابێت
- ژیانی هاوڕێكانت لە مەترسیابێت و تۆ شاهیدی ئەو دیمەنە بیت
- سەروەت و سامانی خۆت و هاوڕێكانت لە ژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆدا بێت واتا کسێک سەیارەت لێدەدزێت یان ئە شیای ناو سەیارەکەت
تێبینی : لە ناوچەی تاوان تەقە بە ئاڕاستەی تۆ کرا بەزوترین کات ناوچەکە جێدێڵیت ئەگەر کوژرایت خۆت بەرپرسیت.نە ئەتوانی تۆڵە بکەیتەوە نە دە توانی مافی خۆت لای ئەدمێن وەر گریتەوە
تێبینی : پێوستە بەڵگەی تەواوت لابێت وە تەنها ٢ کاتژمێرت هەیە بۆتۆلەسەندنەوە بە مەرجێ لەو ماوەیەدا کەستان نیولایڤ نەبن
تێبینی : کاتێک گانگە کان لە نێوان یەکدا شەڕیانە بۆکوشتنی کەسی دیاری کراو دە توانی جلوبەرگی یەکتر کۆپی بکەن لەگەل گانگە کەیتر شەڕ بکەن وە دوای تۆڵە سەندنەوەکەت دە بێت یەکسەر بیگۆڕی ،
تێبینی: لەناوچەی رەساسی و ناوچەی سور کەسێ دەستی بەرز بکاتەوە ناتوانی بیکوژیت تە نها بۆت هەیە ڕۆبی بکەیت (بۆفێڵکردن ناتوانی دەست بەرز کەیتەوە )
نمونە : کەسێک دەست بەرز دەکاتەوە نە فەرکە ڕۆبی دەکات لەو کاتەدا ئەوەی دستی بەرز کردۆتەوە چەک دەرەکات ئەوەی ڕۆبی ئەکات ئەیکوژێت ئەمە دورە لەیاساکان.
_____
*ناوچەی رەساسی دەرەوەی شار
کاتێک شەرێکت بینی پێوستت نە بە هۆکارە بۆشەر کردن نە بە ئینیشەیتە دە توانی بە شداری شەرەکە بکەی وەک تەرەفی ٣ و ٤----هیتد
تێبینی: شێرف ناگرێتەوە.واتا ناتوانیت کە هێزی دەرەوەی شاری لێبوو تەداخولی شەرەکە بکەی.
_____
* ئەو هۆکارانەی کەناتوانی ئینیشێتی کەسێک بکەی
- ٣ کەس کەمتر بیت
- کەسێک لەگەڵ کەسێکیتر شەڕ دەکات یان گانگ لەگەڵ گانگ تەڕەفی سێیەمی تێدانیە (ئەم یاسایە پۆلیس ناگرێتەوە )
- كەسێك توڕە بكەیت و هانی بدەیت كە لە توڕەیدا كاردانەوەی خراپی هەبێت
- بەخێرایەکی زۆر لەبەر دەم سەیارەدا ستۆپ بکەی
- ١ بۆ ٢ جار کەسێک خۆتت پیدا بکێشێت (لای پۆلیس شکات دە کەیت و داوای قەرە بوودەکەی)
- هەرکەسێک ١ بۆ٢ بۆکسی پێدا کێشای و داوای لێبوردنی کرد بۆت نیە بیکوژی
- دەمەقاڵێی بەینی دووكەس و بەكارهێنانی وشەی ڕەق
* ئەو هۆکارانەی دەتوانی تەقە لە هێزە ئەمنیە کان بکەی
- لەناو ڕۆبێریەکاندا (مارکێت - ئاڵتوون فرۆش - بانقی ناوەندی - بانقی گەورە ) تێبینی // کەتۆ تاڵان کاریت
- هێزی ئەمنی هاوڕێیەکت بە هەلە بریندار بکات
- هێزی ئەمنی تۆدەبینێ لەکاتی تاوانێکدا بێماسکیت (کەسێک دە کوژی - کە سێک ڕۆب دەکەی - دزی لە کەسێک دەکەی ) تێبینی// هێزی ئەمنی تەنها بریندار دەکە ی نابێت بیکوژی ن پێوستە بەزوترین کات ناوچەکە بەجێ بێڵێت .
- ئەگەر هێزی ئەمنی هاوڕێكەت یان هاوكارەكەت دەست گیر بكات تۆ ئەتوانی هەوڵی ئازادكردنی بدەیت و برینداری بكەیت و بیکوژیت. تێبینی/ ئەگەر ژمارەی هێزی ئەمنی ٦ یان زیاتر بوون بۆت نیە هەوڵی ڕزگاركردنی هاوڕێكەت بدەیت. لەگەڵ هاوڕێکانت یان کەسە بە کرێگیراوەکان دە توانی بیدەی بەسەر بنکەدا بە ژمارەی تەواوەوە (یاسای ڕۆبێریەکان دان بەسەر بنکە بخوینەوە )
- ئەتوانیت هێزی ئەمنی بكوژیت كە هێرش بێنن بۆبلاک مارکێت.
- ئەتوانیت هێزی ئەمنی بكوژیت كە هێرش بێنن بۆ بەیس گەنگ كەت.
- ئەتوانیت هێزی ئەمنی بكوژیت كە هێرش بێنن بۆ ناوچەی هۆشبەر لە ناونانی کیس و مەواد.
* ئەو هۆکارانەی ناتوانی تەقە لە هێزە ئەمنیە کان بکەی
- کاتێ پۆلیس دەمانچەی کارەبای(تەیزەر)ت لێ ڕادەکێشێت.
- کاتێک شەڕی لەگەڵ گانگێکیتر هەیە .
- کاتێ هێزی ئەمنی مخالف دەڕوات.
- کاتێک هێزی ئەمنی چەکی بێمۆڵەتتی هەڵگرتوە .
- کاتێ سەرپێچی هاتووچۆت کردوە،
- کاتێ لە ناو بنکەیت،
- کاتێ ١بۆ ٢ تەیزەرت بەر کەوتوە،
سزاکان:
- یاسای زۆنەکان
- زۆنی سەوز ٢٠٠ خولەک +وەرگرتنەوەی ئەشیا
- زۆنی رەساسی ١٢٠ خولەک + وەرگرتنەوەی ئەشیا
- زۆنی سوور ٢٠٠ خولەک + وەرگرتنەوەی ئەشیا
- لە ناوز زیندان تازە کردنەوەی زیندانیەکەی + وارنی ناو شار
١٠- ئینیشەیت کردن
- بۆ ئینیشەیت کردن پێویستە چەکێک لەسەر کارەکتەری بەرامبەر دابنێیت وە ئاگاداری بکەیتەوە کە دەستی بەرز بکاتەوە،ئەمەش چەند یاسایەکی هەیە:
- پێوستە ٣ کەس بەرەو سەر بن
- پێویستە مایکت شاوتینگ بێت.
- کاتێک سەیارەیەک بە خێرای ئەڕوات بە لاتا ئاگاداریشی بکەیتەوە نابێت بە ئینیشەیت.
- سێ جار کەسی بەرامبەر ئاگادار ئەکەیتەوە. ئەگەر خۆی نەدا بە دەستەوە بۆت هەیە بیکوژی، یان ئەگەر سیلاحی دەرکرد بە هەمان شێوە دەتوانی تەقەی لێ بکەی. ئاگاداربن،ئەگەر ئینیشەیت و تەقەکردنت لە هەمان کاتدا بێت ئەمە غەڵەتەو سزای لەسەر ئەبێت. ئەگەر کەسی بەرامبەر دەسی بەرز نەکردەوەو هیچ سیلاحێکیشی پێ نەبوو تووشی سزا دەبێت، چونکە نەترساوە لە ژیانی خۆی
- کاتێک یەکێک سەیارەی وەستاندبێت، یان بە خێراییەکی زۆر کەم بێت دەتوانی ئینیشەیتی بکەیت، وە ئەگەر هەڵهات بە هەمان شێوە دەتوانی تەقەی لێبکەی.
- لە ناو سەیارەدا بە هیچ شێوەیەک ناتوانی ئینیشەیت بکەیت
- ئینیشەیت تا ١٥ خولەک دەمێنێت. ناتوانی تا ١٥خولەک بچیتە ناوچە سەوزەکان(سەیڤ زۆن) تێبینی ئەگەر هاتو خۆتت ونکردو جلووبەرگت گۆری نەوەک جل فڕێدان ئەوا ئاسایە بچیەتوە ناوچەی سەوز
تێبینی: لەدوای کۆتای پێهاتنی ٥ خولەک ناتوانیت هاوکاری (باکەپ) داوا بکەی یاخود بێت.
- ئەگەر ئەندامێکی گانگ بە تەنیا ئینیشەیت کرا، هەموو گانگەکە ئینیشەیتن لەگەڵ لایەنی بەرامبەر (ئەمە پۆلیس ناگرێتەوە )
نم/گانگی شین یەکێک لە ئەندامانی گانگی سەوز ئینیشەیت دەکات، هەردوو گانگەکە بە هەموو ئەندامەکانیەوە لێرەدا ئینیشەیتن لەگەڵ یەکدی و دەتوانن لە شوێنێکی جیاوازیش بێت شەڕ بکەن.
- ئینیشەیت کردن بە تەنها ڕێگە پێنەدراوە.
سزاکان:
- ئینیشێت کردن 120 خولەک
١١- ڕەنۆڤەرو ڕامکردن
- خۆکێشان بە سەیارە لەئەنقەست ڕێگە پێنەدراوە
- كوشتنی كەسێك یان پانكردنەوەی بە سەیارە چ بەمەست بێت یان بێ مەبەست دژی یاساكانە.
تێبینی// ئەگەر كەسێك بێ مەبەست لەگەڵ كەسێكا دەعمی كرد پێویستە بۆ دڵنیابونەوە لەسەلامەتی كەسەكە بگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕوداوەكە وە داوای لێبوردن بکات .
تێبینی// ئەگەركەسێك یەك جار لەگەڵتا دەعمی كرد تۆ بۆت نیە بیكوژی وە ئەم دەعمە نابێتە هۆی ئنیشەیت بەڵكو ئەتوانی پۆلیسی شار ئاگادار بكەیتەوەو داوای قەرەبوو بكەیتەوە.
- كاتێك سواری سەیارەیت نابێت بۆ ڕاگرتنی ماتۆڕێك دەعمی لەگەڵا بكەیت.
- ئەگەر ماتۆڕ سوارێک ئینیشەیت بوو ئەتوانیت جارێك دەعمی لەگەڵا بكەیت بەمەرجێك کاتی ئینیشەیتە كەت وێنەو ڤیۆی وەك بەڵگە هەبێت.
- بۆڕاگرتنی سەیارە پیویستە سێ تایەت پەنچەر کردبێت.یاخود بەسەیارە بەردەمی بگریت (پیاکێشانی بچوک کێشە دروست ناکات)
-لەناوچەی خۆتداو لەگەل برادەرە کە ی خۆتدا رامکردن ئاسایە لەوە بترازێ سزای توند دەخۆن ___رونکردنەوە (کاتێ لەگانگەکەی خۆتدایت ڕامی برادەرێکی خۆت دە کەی ئاسایە بەڵام لەو دیودرگاکەوە ڕێگە پێنەدراوەو ناوچەی تۆنیە )
سزاکان:
-ڕامکردن و ڕەنۆڤەرکردن لەئەنقەست ١٢٠ خولەک
١٢- ڕاو و ڕووت و ڕۆب کردن
* نابێت لەناوچەی سەوز دزیوو ڕاو ڕوت بکرێت
- هیچکەسێک ناتوانێ بە تەنها کەسی بەرامبەر ئینیشەیت بکات و ڕۆبی بکەت پێوستە ٣ نەفەر بەرەوسەربن
نمونە : دووکەس چەکی لەسەر رادەگرێت کەسێک ئەشیاکانی دەبات
- بۆڕۆبکردن پێوستە کەسەکە دەستی بەرز کردبێتەوە یاخود مردبێت
- هیچ كەسێك بۆی نیە ( دكتۆر.كارمەندی فریاكەوتن،تاكسی،میكانیك،حاكم،ئەندامانی دادگا ) لە كاتی كاركردندا ( Duty On ) ڕوت بكاتەوە.
- ناتوانن ڕۆبی ئەو کەسانە بکەن کە ئیشی سپی دەکەن و جلوبەرگی ئیشەکەیان لەبەردایە وە بە پیچەوانەوە
- کەسێک کە لەناو سەیارەدایە ناتوانیت ڕۆبی بکەی
- لەناو سەیارە ناتوانی کەس ڕۆب بکەی
- كەسێك كە لە كاتی كۆنێكت بونە بە سێرڤەر ناتوانی تا ٥خولەک ڕوتی كەیتەوە.بە پێچەوانە شەوە ( بلاک مارکێت ناگرێتەوە)+ رۆبێریەکان
- كاتێك سێرڤەر ریستارت ئەبێت نابێت تا ٥ خولەك ڕاوەڕوت بكەیت.
- دزەكان نابێت كەسەكە ناچار بكەن سەیارە و ماڵ و سامانی بفرۆشیت یان لە ATM پارە ڕاكێشیت.
- دزەكان نابێت سەروەت و سامانی كەسێك كە لەشوێنی دزیەكە نیە بدزن ، بۆ نمونە كەسەكە پەلكێش كەن بۆ ماڵەكەی و دزی لێ بكەن.
- هیچ جۆبێکی حوکمی بۆینیە ڕاو ڕوت بکات (دکتۆر -تاکسی -پۆلیس - نیوس -حاکم -کارمەندانی مەحکەمە )تێبینی هیچ میکانیکێک بۆی نیە لە گانگ بێت تەنها دە توانن ڕاو روت بکەن بە پێچەوانەوە سزادەدرێت.
- ئەگەر لەکاتی ڕوتکردنەوەدای ئەبێت بە یاسیای (ترسی گیان لە دەست دان ) ڕەفتاربکەی
- فێڵکردن ئاسایە بە مەرجێک لە دیسکورد نەبیت + لە ناوچەی سەوز نەبیت وە بۆچارەسەر پێوستە بچیتە بنکە بەڵگەی تەواوت پێبێت وەک ڕیکۆرد ناوی کەسی فێڵکەر بزانیت وە شکاتەکەت تا ٤٨ سەعات دە خوات وە گەر تاوان بار گیرا پێوستە هەموو شتێک بگە ڕێنێتەوە گەر نەیگەڕاندەوە توشی سزای ئەدمێنی دەبێت
* هەنگاوەکانی ڕاو و ڕوت
- لە ڕاو و ڕوتدا نابێت کەسێک گوێڕایەڵ بوو بیکوژیت (ئەگەر ماسکیشت نەبەستبوو) بۆت نیە بیکوژی
- ئەگەر کەسێک ڕوت کرایەوە دزەکان ماسکیان نە بەستبوو ئە توانی ئینیشەیتیان بکەیتەوە یاخوت ئە توانێت شکات بکات لای پۆلیس . یان ئەتوانێ کەسانێک بە پارە بەکرێبگرێ بۆبریندار کردنی ئەو کە سانە بە بەڵگەی تەواوەوە .
- ئەو کەسانەی ڕوت ئەکرینەوە وە ئەو کەسانەی ڕاوڕوت ئەکن یەکسان بوون دە توانن بەرگری لە خۆیان بکەن وە ئەگەر ئەو کە سانەی ڕاو ڕوت ئەکەن زیاتر بون نابێت بەرگری لەخۆیان بکەن ئەو کەسانەی ڕوت ئەکرێنەوە .
-گواستنەوەی تەرم ئاسایە بە مەرجێ چەند مەتری دور دەخرێتەوە نابێ لەزۆنی شەر زیاتر دوور خرێتەوە.
سزاکان:
- ڕاو ڕووت و ڕۆب کردن ١٠٠&٣٠٠گسک یان ٦٥ خولەک
١٣- خراپ بەکارهێنانی کار
-ناتوانیت بە جل و بەرگ و كەرەستەی حكومیەوە كاری خراپ بكەیت.
- هیچ جۆبێکی حوکمی ناتوانێ کاری مادەی هۆشبەر بکات
تێبینی/ بەكارهێنانی سەیارەی کارە سپیەکان وەک کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک....بۆ گواستنەوەی مەواد و كاری نایاسای قەدەغەیە.
- كارمەندی كاری حكومی (فریاكەوتن و تەندروستی،میكانیكی، تاكسی) لە كاتی كاركردن ئەبێت بە جل و بەرگ و سەیارەی تایبەت بەكارەكەیان هاتۆچۆ بكەن.
- كارمەندی كاری حكومی لە كاتی كار كردن (Duty)بۆیان نیە چەك هەڵ بگرن و بەشداری لە كاری نایاسایی بكەن.
- نابێت جل و بەرگ و سەیارەی كارەكانیان بۆ كاری نایاسایی بەكار بێنن.
- تۆ لە كاتی كاركردندا نابێت ببیتە مەترسی بۆسەر ژیان و ماڵی هاوڵاتیان.
- كارمەندی كاری حكومی ئەبێت بۆ ئەنجامدانی كاری تایبەتی خۆیان Off Duty بكەن واتە دەست لە كارهەڵبگرن و بە جل و بەرگی تایبەت بە خۆی لەبەر بکات
- كارمەندی كاری حكومی سەیارەی تایبەتی خۆیان هاتوو چۆ بكەن بۆ ڕاپەڕاندنی كاری تایبەتی خۆیان.
سزاکان:
- خراپ بەکار هێنانی کار ٢٠٠ خولەک دەرکردن لە جۆبەکە
١٤- یاسای بەکارهێنانی هەلیکۆپتەر
- هیچ كەسێ بۆی نیە تەقە لە هەلیكۆپتەری پۆلیس و هێزە ئەمنیەكان بكات بەبێ هۆکار.
- هەلیکۆپتەری پۆلیس ئاسایە پاتڕۆڵی ناو شار بکات
- پۆلیس دە توانێ بە هەلیکۆپتەر بچیەتە جولەری و بانقی ناوەندی و بانقی گەورە
- هەلیکۆپتەری دکتۆر ناتوانێ لەناو شار تیمار بکات بنیشێتەوە بۆ دەرەوی شار ئاسایە
- هە لیکۆپتەری تایبەت ئاسایە لەناو شارا بسوڕێتەوە بە مەرجێک ئیزنی لە بە ڕێوبەری بنکە وەر گرتبێت وە ئاساییە لە ناو چانە بنیشێتەوە کە شوێنی کۆپتەریان بۆکراوە
تێبینی: (پێوسیتە ٧ ڕۆژ جارێک بڕی ٢ ملوێن (دوو ملوێن ) بدرێتە بە بەڕێوبەری پۆلیس بە bill/
تێبینی: هەلیکۆپتەری تایبەت پێوستە رەقەموو جۆرو رەنگی کۆپتەرەکە و ناوی سیانی کەسەکە لە بنکەی پۆلیس تۆمار بکات.
تێبینی: هەلیکۆپتەری تایبەت لە کاتێکا ئینیشێتە نابێت بچێتە ناو چەی سەوز
تێبینی: هەلیکۆپتەری تایبەت بتە قێتەوە لە ناو شاردا ساحێبەکەی خرامە دکرێت ١ ملوێن تا ٥ ملوێن بە پێی شوێن و ناوچە دە گۆڕدرێت.
سزاکان:
- یاسای بەکارهێنانی هەلیکۆپتەر ١٥١گسک یان ٣٠ خولەک
١٥- یاسای سەرەكی دزیكردن
- پێش دزیكردن لە بانك و ئاڵتون فرۆشەكان، نابێت ناوچەكە كەرەنتینە بكەیت.
- پێشینە بۆ ئەو تیمەیە كە بە نەفەری تەواوەوە ئەچنە ناوچەكە
- ئەگەر لە گەڵ گروپێكدا پێكدادانت دروست كرد ، مافی دەسپێكردنی دزیەكەت نیە.
- لە ناوچەی دزیەكە نابێت هۆکار بۆئینیشەیتە كەت بەكاربێنیت.
- ڕونكردنەوە : ئەگەر گروپێك بە مەبەستی دزی، لە ناوچەی دزیەكە بن و تۆش هۆکارێکت هەیە بۆ کوشتنی کەسێک لەو گروپە، نابێت ڕوبەڕویان ببیتەوە.
- كەمپ كردن لە ناوچەی دزیەكە ، بۆ ڕفاندن و بەكارهێنانی هۆکار دژی دزەكان و پۆلیسەکان قەدەغەیە.
- دزەكان بۆ یان نیە ئامێری گواستنەوەی هێزە ئەمنیەكان پەنچەربكەن.
- پۆلیسەكان ئەبێت نەژدەكانیان (فەڕاڕە) هەڵكەن ئینجا بچن بۆ ناوچەی دزیەكە. ناوچەی مادە هۆش بەرەکان و سور ناگرێتەوە .
- ڕشتنی بەنزین و بەکار هێنانی سیفۆر و بۆمب لە دزیەكاندا قەدەغەیە.
- هیچ كەسێك یان گروپێك نابێت لە ڕوبەڕوبونەوەی پۆلیس و دزەكان مداخەلەبكات، (هەتا دوای ڕوبەڕوبونەوەكەش)
تێبینی//لە كاتی گواستنەوەی دزەكان لە ناوچەی دزیەكەوە بۆ بنكەی پۆلیس یان بۆ دادگا ، نابێت كەس هەوڵی ڕزگاركردنیان بدات.
تێبینی/ پۆلیس ئەتوانێت دوای ڕوبەڕوبوونەوەكە ، بۆ گواستنەوەی دزەكان بۆ بنكە داوای هێزی پشتگیری بكات.
تێبینی / تاوانبار لەدوای گواستنەوەیان لە بنکەوە بۆزیندانی سەرەکی دەرەوەی شار ئەتوانرێت هەوڵی ئازاد کردنی هاوڕێکانت بدرێت .
سزاکان:
- دەرچون لەو یاسایانەی سەرەوە ١٥٠ گسک یان ٦٠ خولەک
- هەر کەسێک پێش تەواو بونی ڕۆبێریەکە رابکات یاخود بێتە دەروە ٣٠٠ گسک دەخوات یان٢٠٠ خولەک
١٦- یاساکانی بارمتەگرتن:
- هەر گروپێك ، فامیلی ،گەنگ یان مافیا ئەتوانن تەنها ڕۆژی ٢ جار بارمتە بگرن.
- تەنها بۆ دزیی بانقەكان ئەتوانیت بارمتە بەكاربێنیت(بۆ دزی دوكان و فرۆشگا و ئاڵتون فرۆش) ناتونیت بارمتە بەكاربێنیت.
- بارمتە نابێت برادری خۆت بێت یاخودکەسێکی بەکرێ گیراو بێت وە پێوستت بە هۆکار نابێت بۆگرتنی بارمتە .
- ناتوانیت كارمەندانی كاری حكومی لە كاتی كارەكانیان بە بارمتە بگریت.
- بارمتە گرەكان ئەتوانن تەنها یەك كەس بە بارمتە بگرن.
- لە بارمتە گرتندا تەنها ئەتوانیت داوای یەك ماتۆڕ یان یەك سەیارە بكەیت یاخود(سەیارەی تایبەتی خۆت)
- بارمتە گرەكان ئەتوانن تەنها یەك كەس بە بارمتە بگرن.
- لە بارمتە گرتندا تەنها ئەتوانیت داوای یەك ماتۆڕ یان یەك سەیارە بكەیت یاخود(سەیارەی تایبەتی خۆت)
- ئەگەر لە بارمتەگرتندا بارمتەكە یان ئەوكەسەی مامەڵە ئەكات بمرێت ، ئەوكاتە هەموو هێزە ئەمنیەكان ئەتوانن تەداخولی
بابەتەكە بكەن بە هەموو هێزەكانیانەوە هەموو كەرەستەیەك ئەتوانن بەكار بهێنن وەك چەكی قورس و هەلیكۆپتەرو .…
- لە بارمتەگرتنی دزی بانكدا بارمتەگرەكان(دزەكان) بۆیان نیە داوای سەیارەی پۆلیس بكەن.
- لە بارمتە گرتندا داواكردنی شتی نامەنتقی دژی یاساكانە.
- بارمتەگرەكان ئەتوانن بارمتەكە لەگەڵ خۆیان بەرن،وە دوای یەک خولەک ئازادیی بکەی
تێبینی / ئەگەر یەک خولەک تێپەری و ئازادت نەکرد ئەوا پۆلیس بۆی هەیە تەقە تان لێبکەن،
تێبینی / ئەگەر دزەکان تە قیان بە ئارستەی پۆلیس کرد پۆلیس دە توانێت جوابیان باتەوە
تێبینی / ئەگەر بارمتە گرەكان لە یەكتر جیا ببنەوە پۆلیس ئەتوانێت تەقە لەوانە بكات كە بارمتەیان پێ نیە یاخود دەسگیریان بكات.
تێبینی/ لە دزینی بانكدا ئەگەر دزەكان بارمتەكە لەگەڵ خۆیان ببەن نابێت ژمارەی پۆلیسەكان و ە دزەکان زیاد بكرێت .
تێبینی / لە دزیەكاندا ، چ بارمتەت هەبێت یاخود نەبێت ناتوانیت داوای پارە بكەیت
تێبینی / ئەگەر بارمتەت گرت لەناو ڕۆبێری نەبووی ئەتوانی داوای یەک ملوێن دۆلار بکەی
تێبینی /ئەگەر بارمتەت گرت لەناو ڕۆبێری نەبووی پێوستە ٦ پۆلیس و ٢ دکتۆر لە شاردابن
سزاکان:
-یاساکانی بارمتەگرتن١٠٠گسک یان ٣٠ خولەک
١٧- یاسای گشتی هێزە ئەمنیەکان
- هەموو هێزە ئەمنیەكان پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵە لە گەڵ هاوڵاتیان بكەن.
- بوونی مۆڵەت ، مۆڵەتی چەك،پێشینەی پاك،تێستی سەلامەتی بۆ هەموو هێزە ئەمنیەكان پێویستە.
- فەرماندەی بەشەكان پێش وەرگرتنی كەسەكە بۆ ناو هێزە ئەمنیەكان پێویستە لە بوونی ئەوبابەتانەی سەرەوە دڵنیا بێتەوە.
- فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان نابێت پیس بن(ئەنجامدانی كاری خراپ و نەشیاو و لە دەرەوەی یاسا بۆ فەرماندەی بەشەكان قەدەغەیە).
- ئەبێت هێزە ئەمنیەكان جۆینی دیسكۆردی سێرڤەریان كردبێت و پێوستیە.
- ئەبێت لە كاتی دەرچون تەواو پابەندی ڕێنمایەكانی هاتوچۆبن.
- هێزە ئەمنیەكان نابێت لە ماڵەكانیاندا چەك و مەوادیان هەبیت.
- هێزە ئەمنیەكان پێویستە ئەوچەكانەی دەستی بەسەردا دەگرن تەسلیمی کۆگای بنكەی بكەن،ئەگەروانەكەن و بیبەنەوە بۆ ماڵەوە ئەوا بە توندترین شێوە سزادەدرێن( فەسڵ كردن،ڕیسێتی ئەكاونت،باند ).
- هێزە ئەمنیەكان ئەبێت ئەوچەكانە هەڵگرن كە فەرماندەی بەشەكە دیاری ئەكات بۆت.
- لە دەرچونەكان و ڕوبەڕوبونەوەكاندا باشترە شتی شەخسی و پارە لەگەڵ خۆت هەڵنەگریت،ئەگەر لە دەستاین بدەیت تەنها خۆت بەرپرسیار ئەبیت.
- هێزە ئەمنیەكان پێویستە لەكاتی دەوام بەجل و بەرگ دیاری كراو و سەیارەی بنكەوە هاتوو چۆ بكەن.
- بۆ پشودان Off Duty ئەبێت ئیجازە لە بەڕێوەبەر یان جێگرەكەی وەربگریت. تەنها بە ئیجازەی ئەوان ئەتوانیت پشو وەربگریت.
- هێزە ئەمنیەكان لە كاتی پشودا Off Duty نابێت بە جلو بەرگی فەرمی و سەیارەی بنكەوە هاتوچۆ بكەن.
- لە Off Duty یا ئەبێت چەك و جیهازەكەت تەسلیمی کۆگای بنكە بكەیتەوە،تەنها ئەتوانیت دەمانچەیەك بۆ پارێزگاری لەخۆت هەڵگریت.
- لە كاتی Off Duty ئەگەر سەرپێچیەكت بینی نابێت لە جیهازی (جیهازی ناوشار،دیسكۆرد،یان تیم سپیك( باسی بكەیت)لەم كاتەدا تەنها ڕێگای پەیوەندی تۆ و پۆلیسەكانی تر تەلەفونە).
- نابێت لە كاتی Off Duty ئەشیای پۆلیسی بەکار بهێنرێت ( فیشەک ، گولەنەبڕ ، دەمانچە ،ڕادیۆ ،کەلەپچە)
- دەرچونی هێزە ئەمنیەكان نابێت لە ٢ نەفەر كەمتر بێت( دەرچون بە تەنها قەدەغەیە ).
- بۆ سەرپێچی هاتوچۆ بۆت نیە كەسەكەیاخود سەیارەكەی بپشكنیت. (کاتێ کەسەکە ناوەستێت و هەڵدێت ئاساییە پشکنیی بۆبکرێت )
- هێزە ئەمنیەكان بۆیان نیە تەقە لە كەسانی بێ چەك بكەن.
- هێزە ئەمنیەكان ئەبێت بۆ دەسگیر كردنی تۆمەتبار شۆكی كارەبایی بەكار بهێنن ، بەڵام ئەگەرڕوبەڕوی تەقە كردن بوونەوە ئەتوانن چەك بەكار بهێنن.
- هێزە ئەمنیەكان نابێت برنیدار بكوژن(مەگەر لە پێكدادانەكەدا نەویست بكوژرێت).
- لە كاتی دەرچون بۆ شوێنی ڕوداو پۆلیسەكان ئەبێت نەژدەكانیان هەڵكەن و ئینجا بچنە ناوچەكە. دان بەسەر مادە هۆش بەرەکان ناگرێتەوە
- هێزە ئەمنیەكان نابێت تایەی سەیارەی دزەكان پەنچەر بكەن. ئەتوانن دووری بخەنەوە لەناو چەکە
تێبینی/ كاتێك دزەكان ڕادەكەن و پۆلیس ڕاوەدویان ئەنێت نابێت پۆلیس تەقە لە دزەكان بكات تا دزەكان تەقە نەكەن.
- لە كاتی دزی لە بانك و بارمتە گرتندا كاتێك دزەكان لە بانك دەرچون ئەبێت بە پێی یاسای بارمتەگرتن مامەڵە بكەن.
- هێزە ئەمنیەكان تەنها بۆ دزە دیاری كراوەكان ئەتوانن گازی فرمێسك ڕیژ بەكاربهێنن بەو ژمارەی بۆیان دیاری كراوە لە سەرو خۆیانەوە.
- هێزە ئەمنیەكان لە كاتی ڕاوەدونان نابێت تەقە لە تۆمەتبار بكەن ، تا ئەوكاتەی تۆمەتبار تەقە دەكات ،یاخود تۆمەتبار ژیانی هاوڵاتیان بخاتە مەترسیەوە و زەرەروزیان بە هاوڵاتیان و شار بگەیەنێت دوای ٣ جار ئاگادار كردنەوە ئەتوانیت تەقە لە تایەكانی بكەیت.
- هێزە ئەمنیەكان لەكاتی ڕاوەدونان نابێت ژیانی هاوڵاتیان بخەنە مەترسیەوە.
- تۆ ئەتوانیت دوای دەسگیركردنی ( تاوانبار،تۆمەتبار)كە هەرلەشوێنكە سێرچ بكەیت و دواتر بیگوازیتەوە بۆ بنكە. (بۆ سێرچ کردنی تاوانبارەكان ئەبێت شەڕەتەقە تەواو بوبێت و ١ خولەك بەسەر دواین تەقەكردندا تێپەڕیبێت یان کەڤەری تەواوی هە بێت پاشان تاوانبارەكان سێرچ ئەكەیت).
- كاتێك كە دائیرەی شریف لە دەرەوەی شار ، پێویستی بە پۆلیس بوو پێوسیتە بە دەمیەوە بچن و هێزی بۆ ڕەوانە بكەن و بەپێی ڕێنمای بەڕێوەبەری شریف مامەڵە بكەن(وە بە پێچەوانەشەوە).
- هێزە ئەمنیەكان نابێت بچنە شوێنی باركردن و لە كیس نان و فرۆشتنی مەواد ، ئیلا ئەگەر گوێیان لە تەقە بوبێت ئاخوت بەڵگەی تەواویان پێبێت لەو ناوچەیە(پێویست بە وێنە و ڤیدیۆ ئەكات).
- هێزە ئەمنیەكان بۆ یان نیە بچنە ناوچەی بەیس گەنگەكان ،مافیا و گروپ ئەگەر بەڵگەی هەبوو كە لەوناوچانە تاوانێك ئەنجامدراوە ،ئەبێت بە پێی یاسای (هێرش كردنە سەر بەیس گەنگەكان) ئەتوانن مامەڵە بكەن
- هێزە ئەمنیەكان بۆیان نیە بەبێ حوكمی حاکم ئامادەبونی و ئەدمین ماڵی هاوڵاتیان بپشكنن.
- بۆ هێرش كردنە سەر بەیس گەنگەكان ئەبێت بەڵگە هەبێت.هێزەئەمنیەکان بۆ هێرشەكە ئەتوانێت هەموو جۆرە چەكێك بەكار بهێنێت. تێبینی// بۆ پشكنین، ئەبێت ٣ خولەك بەسەر دواین تەقە كردندا تێپەڕیبێت ، ئەگەر نا بۆت نیە پشكنین بكەیت.
تێبینی/ لەکاتی پیوستی ئە توانرێت سێرچ بکرێت.چەک نابرێت هەتا ٣ خولەک تەواو نەبێت
سزاکان:
- یاسای گشتی هێزە ئەمنیەکان ١٠٠ & ٥٠٠ گسک یان ٢٠٠ خولەک +دەرکردن ئەگەر پێوستبوو
١٨- یاساکانی میکانیک
میكانیكی كارێكی حكومیە و پێوسیتە لەژێر یاساكانی شاردا كار بكەیت.
كارمەندانی میكانیكی پێوسیتە یاساكانی كاری خراپ (Abuse Job)بخوێننەوەو پابەندی بن.
- پێوستە میكانیكیەكان بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكات.
- بوونی ئیجازە (شەهادە) پێشینەی پاك و ئەستۆپاكی زەریبە و دانی پسولەی سزادان پێویستە ، بەڕێوەبەی بەشی میكانیك پێش وەگرتنی میكانیك ئەبێت دڵنیای بێتەوە لەم بابەتە.
- ئامادەبونی میكانیكەكان لە دیسكۆردی سێرڤەر پێویستە.
- میكانیكە كان پێویستە لە كاتی كاردا جلی تایبەت بەكار لەبەربكەن ئینجا سەیارەی خەڵك چاك بكەنەوە یان كەستۆمی بكەن
- میكانیكەكان نابێت بە سەیارەی میكانیكی و جلو بەرگی میكانیكیەوە بەشداری لە كاری خراپ بكەن.
- میكانیكەكان لە كاتی كاردا(ON DUTY)نابێت چەكی قورس هەڵبگرن.
- مانەوەی میكانیكێك لە شوێنی میكانیكیەكە بۆ جوابدانەوەی مشتەری پێویستە.(AFK) مەبن
-ئەو ئۆتۆمۆبێلانەی چەکی دەخریتەسەر ڕێگە پێنەدراوە هەر میکانیکێ بیخاتە سەری خۆی بەر پرسیارە سزای توند دەدرێت.
- هۆڕنی پۆلیسی ڕێگە پێنەدراوە بخرێتە سەر سەیارە
- تایەی گولە نەبڕ (درع) ڕێگە پێنەدراوە
سزاکان:
-یاساکانی میکانیک٦٠ خولەک دەرکردن ئەگەر پێوست کات
- چەک خستنەسەر ئۆتۆمۆبێڵ ٣٠٠ خولەک دەرکردن ئەگەر پێوست کات
١٩- یاسای کارمەندی تەندرووستی
كارمەندی تەندروستی، كارێكی حكومیە و پێوسیتە لەژێر یاساكانی شاردا كار بكەیت.
كارمەندی تەندروستی پێوسیتە یاساكانی كاری خراپ (Job Abuse)بخوێننەوەو پابەندی بن.
- پێوستە كارمەندی تەندروستی بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكات.
-بوونی ئیجازە(شەهادە) ، پێشینەی پاك و ئەستۆپاكی زەریبە و دانی پسولەی سزادان پێویستە ، بەڕێوەبەی بەشی تەندروستی پێش وەگرتنی كارمەندی تەندروستی ئەبێت دڵنیای بێتەوە
-هەتا زۆنی شەڕ مابێت بۆت نیە تیمار بکەیت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێیت
- ئامادەبونی دکتۆرەکان لە دیسكۆرد یان تیم سپیكی سێرڤەر پێویستە.
- ئەركی سەرەكی كارمەندی تەندروستی ڕزگار كردنی ژیانی هاوڵاتیانە.
- تۆ بۆ چارەسەر بەشێوەی وتاری(وتن،باسكردن) كاری چارەسەرەكە ڕونكەیتەوە.
- بەكارهێنانی هەرجۆرە باگێك یان گلیچێك قەدەغەیەوبەتوندی سزادەدرێیت (فەسڵكردن+ڕیسێتی ئەكاونت+باند).
- كارمەندانی تەندروستی پێوسیتە بەجلوبەرگی تەندروستی و سەیارەی تەندروستیەوە لەشاردا هاتوچۆ بكەن.
- بۆ وەرگرتنی پشوو(Off Duty)نابێت بە جلو بەرگی تەندروستی و سەیارەی تەندروستیەوە لەناوشار هاتوچۆ بكەن.
- كارمەندی تەندروستی لە كاتی (Off Duty) نابیت كەرەستەی پزیشكی لەگەڵخۆی هەڵگرێت وەك(مدكیت و باندج...و)
- نابێت لە كاتی شەروپێكداداندا كەس ڕیڤایڤ بكەیتەوە(لە كاتی ئامادەبوونی پۆلیس لە ناوچەكە ئەتوانیت بۆ دڵنیا بوونەوە لەتەواو بونی شەڕەكە لە جیهازدا DEP/ پرسیار بكەیت كە ئایا كۆتای هاتووە)
- لەكاتی شەڕو پێكداداندا بۆ پاراستنی ژیانت ئەبێت دور لەناوچەی شەڕەكە بوەستیت.
- كارمەندی تەندروستی لە كاتی كاركردندا (ON DUTY)نابێت چەك هەڵبگرێت.
- كارمەندی تەندروستی لە كاتی ڕودانی شەڕو پێكدادان نابێت تەداخولی بابەتەكە بكات.
- لە كاتی دزیكرد و تاواندا ئەگەر هەموو دزەكان و هەموو پۆلیسەكان مردبن پێویستە سەرەتا پۆلیسەكان ڕیڤایڤ كاتەوە پاشان دزەكان(هەمیشە هێزە ئەمنیەكان لەپێشترن)
- ڕێزی خۆتان بگرن و هاوکاری خەڵک بکەن
- هەرکاتێک سەرپێچیت کرد بەپێی جۆری سەرپێچییەکەت سزا ئەدرێیت
- لهكاتی چون بۆ چارسهری خهلك ئهبێ دكتۆر بهجلی دكتۆری و سهیارەی تایبهت به دكتۆری بچێت
-ئهبێ رۆژانه ئهكتیڤ بیت له شار
-ئەگەر سیلاحت پێ بێت بە هەموو شێوەیەک بۆیان هەیە لێتان بسەندرێ کەئەچیت بۆ ڕیڤایڤ کردنەوەی خەلک ئەبێت لە شوێنێکی سەلامەت بۆستیت و چاوڕێی کەسی براوە بکەیت کە پێت بلێ ریڤایڤی کە
- ههركاتێك دزی دوكان یان بانك كرا له نێوان پۆلیس لهگهل دز كامه لا براوه بون دكتۆر چارسهریان دهكات
-دكتۆر نابێت رێكهوتن بكات لهگهڵ گانگ بۆ ریڤایڤ
- لهم كاته دا ئهتوانی خۆت ئۆڤ دیتی بكهی كه دكتۆر له شار بو ئهبێ پرس به بهرێوبهر یاخوت جێگری بهرێوبهر بكهی ئینجا ئهتوانی
- ڕۆبیری بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە
-هەرکاتێک کۆبوونەوەی ستافی دکتۆر کرا پێویستە ئامادەبیت
سزاکان:
-یاسای کارمەندی تەندرووستی١٥ خولەک+دەرکردن ئەگەر پێوست کات یان
٢٠- یاساکانی تاکسی
- شۆفێری تاكسی، كارێكی حكومیە و پێوسیتە لەژێر یاساكانی شاردا كار بكەیت.
- شۆفێری تاكسی پێوسیتە یاساكانی كاری خراپ (JOB ABUSE)بخوێننەوەو پابەندی بن.
- پێوستە شۆفێری تاكسی بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكات.
- بوونی ئیجازە ، پێشینەی پاك و ئەستۆپاكی زەریبە و دانی پسولەی سزادان پێویستە ، بەڕێوەبەی بەشی هاتوچۆ پێش وەگرتنی تاكسی ئەبێت دڵنیای بێتەوە لەم بابەتە.
-ئامادەبونی تاكسی(شۆفێری تاكسی) لە دیسكۆردی سێرڤەر پێویستە.
- پێویستە شۆفێری تاكسی پابەندی یاساكانی هاتو چۆبێت.
- شۆفێری تاكسی پێویستە بە جلو بەرگی دیاری كراوە وە كە بۆیان دیاری كراوە شۆفێری بكەن.
- بۆ وەرگرتنی پشوو(OFF DUTY) پێویستە ٤ تەكسی تر لە شاردا كاربكەن (ON DUTY) بن ئینجا ئەتوانیت داوای پشوو بكەیت.
- شۆفێری تاكسی نابێت بە سەیارەی تایبەتەوە كار بكەن.
- شۆفێری تاكسی نابێت بە جلی تاكسی و سەیارەی تاكسیەوە كاری خراپ بكەن وەك)ڕاوەڕوت،مواد فرۆشتن،چەك فرۆشتن...هتد)
- شۆفێری تاكسی نابێت لە كاتی كاردا كەس ڕوت بكاتەوە.
- شۆفێری تاكسی نابێت لە كاتی كاردا بەشداری كاری خراپی كەسانیتردا بكات.- بۆ وەرگرتنی كرێ پێویستە بەوشێوەیە كرێ وەرگریت كە بەڕێوەبەری تاكسی دیاری كردوە.
- دوای داواكردنی تاكسی پێویستە پەیوەندی بەكەسەكەوە بكەیت بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە كە ئەچیت بەدوایدا.
- هەر کەسێک داوای تەکسی کرد لە شوێنی خۆی نەمابوو دەتوانرێت داوای یاسی لە سەر تۆمار بکات هەقی خۆی وەر بگرێت
سزاکان:
-سزاکانی تاکسی+ئەگەرپێوستیکرد دەردەکرێ یان ٦٠ خوولەک
٢١- یاسای گانگەکان:
*بەرپرسیارێتی هەموو ئەندامانی گانگ لە ئەستۆی سەرۆكی گانگەكانە و ئەگەر یەكێك لە گانگەكان كارێك بكات دژی یاساكانی سێرڤەر( شار) ئەوا هەموو گانگەكان سزا دەدرێن,هەر بۆیە لە وەرگرتنی ئەندام وریا بن.
تێبینی گرنگ/ هەر تاکێکی گانگ بۆهەر Fail-non-RP واڕنێک وەر بگرێت لە دیسکۆرد ٣ وارن وارنێک بۆ گانگ دە نوسرێت/ بۆسڕینەوەی وارنی تاکە کەسی پێوستە ١٠٠ ملوێن بدەی
- سێ وارنی گانگ ئەبێتە هۆی سزادان بە بڕی ٥٠٠ ملوێن بۆ بەڕیوبەری گانگ ئەگەر بەڕێوبەری گانگ ئامادە نەبێت خرامەکە بدات گانگ هەڵ دەوەشێتەوە.
- پێویستە یاساكانی شار بخوێنیتەوە و پابەندی بیت.
- هەر گانگێک لە ڕۆژێکدا بۆی هەیە ٣ جار لە ڕۆبێریدا (دیل) بەکار بهێنێت.
- لەکاتێکدا دەتوانیت بەسەر گانکێکدا بدەیت کە پێشتر ئاگاداری بکەیتەوە یان کەسێکتان لەوێ دەست بەسەر بێت بە پێی یاساکانی شار.
- هەر کاتێ ئەندامێکی گانگیکیتر یان کەسێکی ئاسای هاتە ناو گانگەکەتەوە پێویستە قسەی لەگەل بکرێت.
- کاتێ ئەتوانی بێ ئاگادار کردنەوە بیدەی بەسەر گانگا کە کەسێکت لەنا گەنگەکە کوژرابێ.
- کاتێ تەقەت لێکرا لەناو گانگا پێوستە داوای قەرەبوو بکرێت ئەگەر رازی نەبوون ئەوە ئەتوانرێ لە ڕێگەی ئەنۆ گانگەوە ئاگادار بکرێنەوەو بیدەن بەسەر گانگەکەدا
- ئاژاوە نانەوە لەناو گانگێکی تر ئاسایە نمونە ( فەرتەناشکردن + دریفت کردن + تەقەکردن بە ئاسماندا )
- لە دوای ٣ جار ئاگادار کردنەوە پێوسیتە ناوچەی گانگ بە جێبێڵی.
- دەبێت هەموو تاکێکی ناو گانگ بێ جیاوازی ڕۆل، دەبێت ڕیکۆردی تەواوی پێبێت کەمتر نەبێ لە ١٠ خولەک لە کاتی شەڕەکاندا بۆ ئەوەی کە فەیڵ ئاڕپی ڕویدا زوو چارەسەر بکرێت .
- لەکاتی برین داربوون لە شەڕدا نابێت کەس لێفت بکات بە پێچەوانەوە سزای زیندانی لەسەرە .
- لەکاتی ڕۆب کردندا دەبێت ٣ نەفەریان زیاتربن کەسێک چەکی لێ ڕابکێشێت و ئەوەی کە ڕۆبی بکات
- هەرکەسێک لەناو گانگ فەیڵ ئاڕپی بکات سزا دەدرێت بەپێی تاوانەکەی.
- هیچ گانگ و گروپێک ناتوانێت ڕێکەوتن بکات بەرامبەر پۆلیس یان گانگ و گروپێی تر
- هەر گانگێ یاخود گروپێک پێوستە لەسەریان یەک جلی گانگیان لەبەر بێت جلی جیاواز ڕێگە پێنەدراوە.
- جلی رووت لە ناو بلاک مارکیت و گانگ و شەرە ئینیشەیت ڕێگە پێنەدراوە.
- هەر کەسێ لەگانگەکان جلووبەرگی تایبەت بە گانگی لەبەر نەبێت ناتوانێ داوای هاوکاری بکات لەگانگە کەی
- هەر تاکە کەسێک وستی لەگانگ بڕوات پێوستە بەڕێوبەی گانگ سەرپەرشتی گانگەکان ئاگادار بکاتەوە بڕیار بدات بڕوات یاخود نا
- تەقە کردن لەتەرم ڕێگە پێنەدراوە
گواستنەوەی تەرم یاخود بریندار تەنها لەزۆنی شەرکردن ئاسایە بۆت نیە بیبەیتە دەرەوەی زۆنی شەڕکردن واتا بۆت نیە تەرم یان بریندار لەزۆنی شەر دور خەیتەوە .
- گواستنەوەی تەرم (کەسی فنیش کراو و تەرم) ڕێگە پێنە دراوە
- هەر گانگێک بۆی نیە بچێتە ناو ڕادوێی هیچ گانگێکی ترەوە
سزاکان:
- یاسای گانگەکان ١٢٠ خولەک دوبارەکردنەوەی وارنی ناو شار وەر دە گرێ
- چونە ناو ڕادوێی گانگێکی ترەوە سزاکەی ٥٠٠ خولەک دەخۆیت ٥٠ ملوێن خرامە + وارن
٢٢- یاسی ئیمۆت کردن
- ئیمۆتی نەشیاو بە هەموو شێوەیە ڕێگە پێنەدراوە سزای توندی لەسەرە
- ئیمۆت بۆبەکار هێنانی گلیچ کردن ڕێگە پێنەدراوە
نمونە / لەسجندایت بە بەکار هێنانی ئیمۆت بە ناو تەلاکاندا بچیتە ئەودیوەوە (یاسای پەوەر گەیمینگ )
- ئیمۆتکردن لەناو سەیارەوە ڕێگە پێنەدراوە
- ئمۆتکردن بۆ گۆڕینی شوێن ڕێگە پێنە دراوە
سزاکان:
- یاسای ئیمۆت کردن ١٢٠ خولەک
٢٣- کاتی ڕاگرتی شەڕەکان
- لەکاتی ئیڤێنتە گەورەکاندە ناتوانی شەڕو دزی بکەیت بە پێچەوانە وە سزا دەدرێیت
- لەکاتی بانقی گەورەدا کەس ناتوانێ شەڕی بلاک مارکێت بکات وە ڕۆبێری بکات
- کاتێک پۆلیس دەیدات بەسەر بلاکدا نابێت کەس دزی بکات
- کاتێ ئەدمێنێک لە ناو چەکەدایە شەڕی ئەو ناو چەیە ڕا دە گیرێت
سزاکان:
- ٣٠ خولەک
٢٤- هاتنەناو fail RP
- ئەو ڤۆیسە تەنها بۆ fail RP هەر کێشەیەکی ترت هەیە دە توانی تکت بکەیتەوە بە پێچەوەنەوە سزادەدرێیت
- لە هەر حاڵەتێکدا داوای ڕیکۆردت لێکرا لەلایەن ئەدمێنەوە پێت نەبێت سزای توندی لەسەرە .
- تەنها ئەو کەسە دێتە ئەوێ کە ڕیکۆری تەواوی پێیە برادەری لەگەڵ نایەت
نمونە: ئازات دە چیێتە ڤۆیسەکە برادەرە کانی هەروا دە چن لەگەڵی ئەمە ڕێگە پێنە درەوەو سزای لەسەرە
- ڕیکۆردت پێوستە ١٠ خولەک زیاتربێت ڕونکردنەوەی تەواوی تێدابێت سەوتی خۆت دەرچوبێت
- دە بێت ڕیکۆردە کانت فوول سکرین بێت
- تەنها ڕیکۆری خۆت دەخوات برادەرت ناخوات (جوێندان ناگرێتەوە )
- شایەت و ڕەسم ناخوات
- کە مایکت کرایەوە ڕونکردنەوە مەدە سەیری ڕیکۆرد دەکریت/ کە ئەدمێن وتی ڕونکردنەوە بە ئەوکات ئەتوانی ڕونکردنەوە بدەی
- مناقەشە لەگەڵ ئەدمێندا مەکە چوونکە توشی سزا دەبیت
- سزاش ئەدمێنەکە دیاری دەکات بەو شێوەیەی بۆی دانراوە
- ئەدمینەکە هەر بڕیارێکیدا ئەبێ قبوڵت بێت - ئەگەر زانیت ئەدمێنەکە خەدرت لێدەکات ئەتوانی داوای یاسای لەسەر تۆمار بکەی لە ڕێگەی تکتەوەو بەڵگەت تەواوت لابێت
- گەر فێڵ ئارپیەکەت نەسەلمێنرا خۆت توشی سزا دەبیتەوە لەسەری
- وەئەگەر لە ڕیکۆردی خۆتدا فێڵئارپی تێدابوو تۆش توشی سزا دەبیتەوە
- لە ڤۆیسا مناقەشە لەگەل یەکتر بکەن هەردولا سزادەدرێت
سزاکان:
- ١٢٠ خولەک+دەرکردن لە دیسکورد (Timeout) بۆ ١کاتژمێر&٧ ڕۆژ {تێبینی : لەکاتی دەرکردنت لە دسکورد (Timeout) هەر هەڵەیەک بکەیت یەکسەر سزادەدرێیت.
مناقەشە کردن لەگەل ئەدمین بێدەنگ دەکرێیت بۆ ٦ کاتژمێر وە . ٦٠ خولەک زیاد دەکات
٢٥- ڕۆبێریەکان و دان بەسەر بنکەکان
١- یاسای ڕۆبێریەکان
*ناو شار
* بانقی گەورە
١٠ کەس لە هێزە ئەمنیە کان + 9 لە مافیاکان بەشداری دەکات
* ئاڵتون فرۆش ( جولەری )
٥ کەس لە هێزی ئەمنی + ٤ کەس لە تاڵان کار(سەر بانی تێدنیە )
-لەدوای ٣٠ خولەک ئەگەر هاتوو پۆلیس پوشی ژورەوەی نەکرد ئەوا دزەکان ئەتوانن پوشی دەرەوە بکەن ، کەبردیانەوە ئەتوانن بچنەوە ژورەوە بۆتەواو کردنی زدیەکە
* بانقی ناواندی
٤ کەس لە هیزە ئەمنیە کان + ٣ لە تاڵان کارەکان
-پۆلیس ئەگەر پوشی نەکرد لە دوای ١٥ خولەک تاوان بارەکان ئەتوانن پوش بکەن
* مارکێت
٣کەس لە هێزە ئەمنیە کان + ٢ لە تاڵانکەرەکان (تەنها پیستۆڵ بەکار دێت )جگە لە AP پیستۆڵ کەبەکار نایەت
تێبینی/دزەکان لەمارکێتەکان بۆیان نیە پوشی دەرەوە بکەن.
* دەرەوەی شار
* بانقی ناوەندی دەرەوەی شار
6 کەس لە هیزە ئەمنیە کان +5 کەس لە تاڵانکەرەکان وە بە رەسم شوێن بۆتاڵانکە رەکان دادەنرێت
تێبینی/٣ کەس لە تاڵانکەرەکان لەسەربان دەبن ٢ وانەکەیتر لەناو بانک دەبن تا ٣٠ خولەک بۆتان نیە پووش بکەن
تێبینی/ پۆلیس خەتە شینەکە نابێتە سنور بۆی و ئەو شوێنانەی زەڕبی لێدراوە بە شین پۆلیس بۆی نیە بچێتە ئەو ناو چانە
* مارکێتی دەرەوەی شار
٥ کەس لە هێزە ئەمنیە کان + ٤ لە تاڵانکارەکان یەكێ لەتاڵانکەرەکان ئەتوانێ لە سەر بانی مارکێتە شەڕ بکات تەنها دەمانچە+ تاپڕ (پیستۆڵ+شۆتگۆن ) بە کار دە هێنرێ.تێبینی ئەگەر تا ٥ خولەک پۆلیس نەهات ئەوا دەتوانن شوێنەکە بەجێبێڵن.
تێبینی هێزە ئەمنیە کان نا چنە ناو ڕۆ بێریەکان تا تاوان بار جوابیان نە داتەوە بۆ خۆبە دەستەوە دان _ ئە گەر تاوان بار جوابی نە بوو ئەوە هیزە ئەمنیە کان تا ١ خولەک چاوەڕێ دە کات دوای ١ خولەک دە توانن بچنە ژورەوە .
تێبینی هەرکەسێ ڕۆبێری بکات پێوستە چاوەڕێ بکات تا ڕۆبێریەکە هەمووی تەواو دە بێت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت.
* سزاکانی ڕۆبێریيکان
بانقی گەورە سزاکەی ٢ ساڵ زیندانی دە کرێیت لەدوای لێکۆڵینەوە
بانقی ناوەندی (بچوک) ١ ساڵ زیندانی دە کرێیت لەدوای لێکۆڵینەوە
ئاڵتون فرۆش (جولەری ) ٨ مانگ زیندانی دە کرێیت لەدوای لێکۆڵینەوە
مارکێت ٦ مانگ زیندانی دە کرێیت لەدوای لێکۆڵینەوە
تێبینی : هەر گانگێک بۆیان هەیە لە ١ کاتا تەنها ٢ ڕۆبێری بکات
تێبینی : بۆ لێكۆڵینەوەی هەر نە فەرێ نابێ لە ٣٠ خولەک زیاتر بخایەنێ
تێبینی : لە هەنێ حاڵەتدا بێ لێکۆڵینەوە کەسە کان دە نێردرێن
تێبینی : هەر کەسێ ئێفکەی بێت یان ڕابکات و نەیە ڵێ لێکۆڵینەوەی لەگەل بکرێ ٨ ساڵ زیندانی دە کرێت
تێبینی :لە ڕۆبێریەکاندا پۆلیس فنیش ناکرێت. وە بە پێچەوانە شەوە .
* دان بەسەر بنکەی پۆلیس
- هۆکارێکی باشت هەبێت نم(سەرۆک عەشیرەتت گیرابێت)پۆلیسێـک گەراىێتەوە نا بنکە بەڵگەت لابێت هەمان پۆلیسە
- هێزەکانی پاراستن ١٢ کەسیان لەشارابێت
- عەشیرەتت زیاد لە ١٠ نەفەر بن
- پێش ٥ دەقە ئاگادار کرابێتنەوە
- تەقەکردن لەبنکە ئاسایە بە مەرجێ فیشەک بەر پۆلیس نەکەوێت. گەر برینداری بکەی وەک وایە دابێتت بەسەر بنکەدا.
* شەڕی بلاک مارکێت
پۆلیس هەر کاتێک بەڵگەی لابوو یاخود شوێنە کەیان دۆزیەوە دە توانن بیدەن بە سریدا
- هەموو هێزەکانی پارستن بەشداری دەکەن
- هەموو جۆرە چەکێ بەکار دەهێنرێ
- هیچ کەسێ بۆی نیە ڕۆبێری بکات
تێبینی هەر تاوان بارێک لەدەست پۆلیس هەڵ هات چوە نا بلاک پۆلیس دە توانێت بچێتە شوێنەکە کەسە هەڵ هاتوەکە دەست گیر بکات .
* شەڕی گانگ
- پۆلیس هەوڵی ئەوە دەدات دانوسان لەگەل گانگ بکات تا تاوان بار بەن بە دەستەوە ئەگەر نەیاندا بە دەستەوە ئەوا پۆلیس بۆی هەیە لە دوای ٥ دەقە بیدات بەسەر ناوچەکەدا
- لەکاتی دانوساندا هیچ لایەک بۆی نیە نە ئەیم بگرێتەوە نە تەقە بکات
- بۆبە دەستە وەدان دە توانن داوی بڕێ پارە بکەن کە لە یەک ملوێن زیتر نەبێت
- لەکاتی بردنی تاوان بار لە بنکە بۆ زیندانی گەوەرە ئە توانرێ هەوڵی ئازاتکردنی بدەن
- ئەبێ بەڵگەی تەواویان لابێ
* پشکنین لە ناو سەیتەرێ (خاڵی پشکنین )
١-تەنها پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە ناکرێت کە لە ناو شار دەچنە درەوەی شار و ئیجازە یان کارتی ناو شاریان پێیە ( تێبینی ئەگەر گومان لێکروبێ ئەوە پشکنینی بۆدەکرێ)
٢-هەرهاوڵاتیەک بگەڕێتەوە ناوشار پشکنینی بۆ دەکرێت
٣-بارهەڵگر + سەیارەی گەورە لە دەرەوەی شار بۆناو شار ٥٠٠ هەزاری لێوەر دە گیرێ
٤- چەکی بێ مۆڵەت وەردەگیرێ + خرامە دەکرێت بە بڕی ١ملوێن
* شەڕکرن لەناو سەیتەرێدا
- پێوستە هۆکاری باشت هەبێت
- پێوستە ١٢ هێزی ئەمنی لەشاردابێ
- پێوستە ٨ نەفەر بەرەو سەربن
- لە دوای شەڕ پێوستە گانگە کان بە زوترین کات ناوچەکە چۆڵبکەن و ئەو پەڕی ٥ دەقە لە ناو سەیتەرێ بمێنەوە
- گانگەکان ڕۆژی ١جار بۆیان هەیە بیدەن بەسەر سەیتەرێدا
- دان بەسەر بنکەی دەرەوی شار هەمان یاسای سەیتەرێ دەی گرێتەوە
* بردنی ئەشیای هاوڵاتی لەکاتی پشکنیندا
- بردنی چەکی قەدەخەکراو (کڵاشیکۆف + ویزە + دەمانچە + تاپڕ )
- گولەنەبڕ
- فیشەک
- ئەشیای ڕۆبێری
- مادە هۆشبەرەکان
- بردنی دە بەی بەنزین
- لەکاتی پێوست ئیفاکس و خواردن دە بردرێت
- هیچ لایەک جانتای زیادکردنی ئە شیا ( inventory ) نابات تێبینی/ لەکاتی ڕۆبێریەکاندا
* هاتنە ناو بنکە
١- پشکنین دەکرێیت (تێبینی هەرچیەکی نایاسایت پێبێت لێت وەردەگیرێ)
٢- چاوەڕی دەکەیت لە ژوری گشتی
٣-داوای مۆلەت دەکەی بتەوێ بچیتە هەر شوێنێ
٤- جگەرە کێشان قەدەخەیە
تێبینی: جێبەجێ نەکردنی یاساکانی ناوبنکە سز یان خرامە دەکرێیت لە لایەن پۆلیسەوە.
تێبینی: هەر کەسێ گولە نەبڕی لە بەرابێت (ڤێست.درع) پۆلیس خرامەی دەکات بە بڕی ٥٠٠٠٠٠ یان ٥ مانگ زیندانیکردن
* ئەو شتانەی هێزە ئەمنیەکان پێوستە لەکاتی ڕۆبێری ئەنجامی بدات
- داگیرسانی فەڕاڕە
- سێ جار داوای خۆبە دەستەوە دان لەتاڵانکاردەکەن
تێبینی :هەر گروپێکی ڕۆبێڕی گەر توانرا بێئەوەی کەس بریندار بکەن سەر کەوتووبون ئەوا خەڵات دەکرێن لە لایەن بەڕێووبەرەوە
تێبینی : بێپرسی سەروخۆت ناتوانی سێرچ بکەی
تێبینی : تەواو کردنی ڕۆبێریەکان کاتێک دەکرێت کە تاڵانکارە کانتان دوور خستبێتەوە و پرست بەسەرو خۆت کردبێ
جێبەجێنەکردنی ئەم کارانە سزای پۆلیسی لەسەرە لەلایەن بەڕێوبەرەوە دیاری دەکرێ
* ئەوشتانەی هێزە ئەمنیەکان بۆیان نیە بیکەن لەکاتی ئەرکدا
- تەقە کرن لە کەسی بێچەك + چونکە ژیانی کەسی تاوان بار نرخی هەیە
- ڕامکردنی سەیارە بۆمە بەستی گرتن
- فنیش کردنی تاوان بار
- ڕۆبکردن
- پێدانی ئە شیای پۆلیسی بە خەڵك
* ئەوشتانەی هێزە ئەمنیەکان نابێت بیان کەن لەکاتی تەواوبونی ئەرکە کانیان (off duty)
- شەڕە ئنیشیت (ناوچەی سوور + سلڤەر)
- ئیشی مادە هۆشبەرەکان
- دزیکردن
- ئیزعاجکردنی هێزە ئەمنیەکان
- هەڵگرتنی چەک و ئە شیای پۆلیسی
- کەلەچەکرنی خەڵک و سزادنی
- off duty +on duty کردن بە مۆبایل
- پێدانی ئە شیای پۆلیسی بە خەڵك سفرکردنەوەی لەسەرە
ئاگادربن گۆڕانکاری دەکرێت. چاوتان لەسەری بێت
*چەند سزایەکی هاوڵاتی لەلایەن پۆلیسەوە.
- ئیهانەکردنوو بێزارکردنی پۆلیس (٣٠ گسک)جگەلەو تاوانەی کردوتە
- کاتێ گراپلەر لەتایەت دراوە ناوەستی دوای دەست گیرکردنت (٥٠ گسک)جگەلەو تاوانەی کردوتە
-هاتنە ژورەو بە ئیمۆت بۆناو بنکە(٦٠گسک) جگەلەو تاوانەی کردوتە
-کاتی کەلەپچەیتوو بە ئییمۆت ڕادەکەیت یاخود چەند تەیزەرێکت بەر کەوتوە (٥٠ گسک )جگەلەو تاوانەی کردوتە
- قسەکردنی نەشیاو بەرام بەر پۆلیس (٥٠گسک ) جگەلەو تاوانەی کردوتە
- بەقسە نەکردنی لێکۆڵەر (١٥ گسک ) جگەلەو تاوانەی کردوتە.
سزاکان:
١٠٠ خولەک
٢٦- هەڵخەڵەتاندن
-هەنێ کەس هەیە لەناو شار هەڵدەستن بە هەڵخەڵەتاندنی کەسی بە رام بەر لە کاتی مامەڵەی کرین و فرۆشتنی ( ئۆتۆمبیل . چەک ، ئایتم )
- ئەم مەسەلەیە هیچ پەیوەندی بە فێڵ ئاڕپیەوە نییە ئەمە بەشێکە لەRP
-بۆوەر گرتنەوەی (ئۆتۆمۆبێل - چەک) هیتد پێوستە بەڵگەی تەواوت لابێ وەک ڤیدۆو وێنە و شایەت لە بنکەی پۆلیس شکات بکەیت لەدوای وەرگرتنی شکات پۆلیس دەتوانێ بەدوای تاوان بار بگەڕێت تا دەستگیر دەکرێت.
سزاکان
- شتەکان ڕادەستی لایەنی شکات کاردەکاتەو - سزای مادی و سزای سجن وەر بگرێت
- (١٤٤٠) خولەک زیندانی دەکرێت ئەگەر سزاکەش قبوڵ نەکات یان خۆی بدزێتەوە نەیەتە شار ئەوا سفر ئەکرێتەوە لە لایەن ئەدمین قەرەبوی لایەنی شکات کار دەکاتەوە
٢٧- وەر گرتنی وارن
واڕن
- دوبارە کردنەوەی هەر هەڵەیەک وارنێکی ناو شار وەر دەگریت
- لە سێ وارنی ناو شار وارنی دسکورد وەر دەگریت
- لە ٣ وارنی ناو دسکورد وارن بۆ جۆب یان ئەو گانگ کە تێیدایت دەنوسرێت ئەگەر لێپرسینەوەت لەگەل نەکات
- لە ٣ وارنی گانگ یان جۆب بەڕێوبەری بەشەکە سزا دە درێت بە سفرکردنەوەی بۆسەکشن یان شەخسی خۆی
*سڕینەوەی وارن
- وارنی ناو شار ناسڕێتەوە
- یەک وارنی ناو دسکورد بۆتاکە کەسێک ١٠٠ ملوێن وەر دە گیرێت لەلایەن ئەدمینەوە سزاکەت دەبێتە ٣ ئەوەندە .
- یەک وارن بۆ جۆب یان گانگ ٥٠٠ ملوێن وەر دە گیرێت لەلایەن ئەدمێنەوە
- سێ وارنی گانگ یان جۆب سفرکردنەوەی بۆسەکشن یان بەڕێوبەری بەشەکە
تێبینی : وارن نابێتە هۆی کەم کردنەوەی سزاکەت > هەتا وارنت زیاتر بێت سزای گسک یان زیندانیت زیاد دە کات.
٢٨- یاسای پۆکەر
* بێزارکردنی خەڵک لە شوینی قومارکدن ڕێگە پێنەدراوە
* تێکدانی مێز سزای توندی لەسەرە
* پارەدان بە کسێک کەلەسەر مێزی قومارەو یاری دەکات ( ١٢ کاتژمێر دە جیتە زیندانەوە ) بە شیوەی گڵیچکردن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
* مێتا گەمینگ بەهموو شیوەیەک ڕیگە پێنەدراوە
* پۆلیس بۆی هەیە هەفتەی جارێک بیداد بەسەر شوینەکەداو پشکنین بکات بۆهەموو ئەو کەسانەی لەویدان هەر کەسێک گوێڕایەڵی پۆلیس نەبوو دە توانن برینداری بکەن یان دەست گیری بکەن هەر شتێکی ڕێگە پێنەدراو هەبوو لیی وەر دە گیرێت و لیکۆڵینەوەی لێدە کرێت.
* باج نەدان بەپۆکەرچی سزای توندی لەسەرە
مێزی گشتی
*گڵیچ کردن بە مێز ڕێگە پێنەدراوە
مێزی تایبەت (VIP)
* بە پێی ڕێکەوتی ئەو کەسانەی لەسەر مێزەکە دانیش توون یاساکان تای بەت دەبێت بە خۆتان.
سزاکان